به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ تورکیا هێزی زیاتر ده‌هێنێته خاکی هه‌رێمی کوردستان و له‌چوار ناوچه‌ی سنوری پارێزگای دهۆک بنکه‌ی نوێ و سه‌ربازه‌کانی زیاد کردووه و له‌ڕێگه‌ی کۆپته‌ره‌وه سه‌ربازه‌کانی دابه‌زاندووه، هاوکات بۆردومانێکی چڕی چه‌ند ناوچه‌یه‌کیشی ده‌ستپێکرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستکه‌وتوون، له‌هه‌ریه‌ک له‌ناوچه‌کانی (سێرکا سپی، نزیکی گرێ بیین، رەبیا شەرانشو چەلکێ زێوکێ) تورکیا به‌سێ کۆپته‌ری سه‌ربازی، سه‌ربازه‌کانی دابه‌زاندوه.
هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ش زانراوه، تورکیا به‌شێوه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ ده‌ستی بهبەبۆردومانو تۆپبارانی چەند ناوچەیەکی سنوری شارۆچکەی کانی ماسی‌و شارۆچکەی باتیفا کردوه.
ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی تورکیا له‌کاتێکدایه، له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نامه‌یه‌کی هۆشداریی ئاراسته‌ی تورکیا کرد‌و داوای‌کرد، ڕێز له‌سه‌روه‌ری خاکی عێراق بگرێت و بۆردومان و تۆپبارانه‌کانی ڕابوه‌ستێنێت.